چارەنووسی جێگری سەرۆکی مالاوی ئاشکرابوو

شەیری بکە لە:
چارەنووسی جێگری سەرۆکی مالاوی ئاشکرابوو

ساولۆس چیلیما- جێگری سەرۆكی مالاوی- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز

چارەنووسی فڕۆکەی تایبەتی جێگری سەرۆکی مالاوی ئاشكرابوو، کە دوێنی لە نێوەڕاستی دارستانێک دیارنەما، فڕۆکەکە تێکشکاوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست داوە.

 

چیرۆكی سەرەكی: دوێنێ دەسەڵاتدارانی مالاوی دیارنەمانی فڕۆكەكەی جێگری سەرۆك و هەشت كەسی دیكە كە لەگەڵیدا بوون ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ پاشماوەی فڕۆكەكە و تەرمی سەرجەمیان دۆزرایەوە.


زانیاریی زیاتر: سەدان سەرباز و پۆلیسی مالاوی لە دوێنێ وە بەدوای فڕۆكەكەی ساولۆس چیلیما جێگری سەرۆك دا دەگەڕان، كە بەیانی دووشەممە لە گەشتێكدا لە لیلۆنگۆی پایتەختەوە بەرەو شاری مزۆزۆ دەچوو.


لێدوانی فەرمی: لازارۆس چاكوێرا، سەرۆكی مالاوی ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو كەسانەی لەنێو فڕۆكەكەدا بوون گیانیان لەدەستداوە.


باكگراوند: ساولۆس بۆ جاری دووەم وەك جێگری سەرۆكی مالاوی دەستبەكاربووە، لەساڵی 2022 بە بڕیاری دادگە دەسەڵاتەكانی بە تۆمەتی بەرتیل وەرگرتن و تێوەگلان لە كاری نایاسایی لەگەڵ هاووڵاتییەكی مالاوی- بەریتانی لێسەندراوەتەوە و دواتر دەسەڵاتەکانی پێدراوەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 19-5-2024  ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەستدا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ