حوسییەکان چەند کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستگیر دەکەن

شەیری بکە لە:
حوسییەکان چەند کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستگیر دەکەن

چەند چەکدارێکی حووسییەکان- AFP

ئاڤا نیوز

حوسییەکانی یەمەن دەستگیرکردنی چەند کارمەندێکی نەتەوەیەکگرتووەکانیان ڕاگەیاند، بەگوتەی ئەوان کاری سیخوڕییان کردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولحەکیم خەیوانی، سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی حوسییەکان ڕایگەیاند: "شانە سیخوڕییە ئەمریکی - ئیسرائیلییەکە لە بەرژەوەندیی دووژمن سیخوڕی و کاری تێکدەرانەیان لەنێو دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکاندا کردووە".

 

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی خەیوانی، "دوای داخرانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سەنعا، سیخوڕە ئەمریکییەکان لەژێر پەردەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان درێژەیان بە کارەکانیان داوە". 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حوسییەکان بەشێکی زۆری یەمەنیان لەژێر دەسەڵاتدایە و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: