ئەوقافی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی چەند حاجییەک ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
ئەوقافی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی چەند حاجییەک ڕوونکردنەوە دەدات

ژمارەیەك حاجیی هەرێمی كوردستان- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 


گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو حاجییانەی بە قاچاخ ڕۆیشتوون دۆخیان زۆر خراپە، بەڵام هیچ حاجییەکی هەرێمی کوردستان دەستگیر نەکراوە.


وێنە گەورەکە: ئەمساڵ چوار هەزار و 685 حاجی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، گەشتیان بۆ سعودیە کردووە.


لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو حاجییانەی بە ڤیزەی حەج و لە ڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆیشتوون بۆ سعودییە دەستگیر نەکراون، بەڵام ئەوانەی بە قاچاخ ڕۆیشتوون بەپێی زانیارییەکانمان دۆخیان زۆر خراپە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج حاجی عێراقی لە سعودییە بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکراون.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان