ناوەڕۆکی ڕەشنووسی ئاگربەستی غەززە

شەیری بکە لە:
ناوەڕۆکی ڕەشنووسی ئاگربەستی غەززە

وێنەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش - AFP

ئاڤا نیوز 


کەمێک لەمەوبەر پێشنیازی ئاگربەستی غەززە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆی 15 دەنگ، بە 14 دەنگی بەڵێ پەسەندکرا، رووسیا خۆی لە دەنگدان بە دوورگرت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی یەکەم ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت: ئاگربەستی "دەستبەجێ و تەواو"،ئازادکردنی زیندانیانی ژێر دەستی حەماس، "ئاڵوگۆڕ"ی زیندانیانی فەلەستینی، کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە "ناوچە دانیشتووەکانی غەززە" و چوونە ژوورەوە لە یارمەتییە مرۆییەکان.


زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی دەقەکە، ئەگەر جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم زیاتر لە شەش هەفتەی بخایەنێت، ئاگربەستەکە "تا دانووستانەکان بەردەوام بن" بەردەوام دەبێت.


باکگراوند: بەهۆی شەڕی غەززەوە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، زیاتر لە 36 هەزار کەس کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، شارەکەش بەتەواوی خاپوور بووە.


بۆچی گرنگە: پەسەندكردن و پاشان جێبەجێكردنی ئاگربەستەكە، وادەكات كوشتار و ئاوارەیی دانیشتووانی غەززە كۆتایی بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: