کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک لە کۆبوونەوەدایە

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی

کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی

ئاڤا دیجیتاڵ

 

به‌سەرپەشتیی سەرۆک بارزانى كۆمیته‌ی ناوەندیی پارتى دیموکراتی کوردستان له‌بارەی چەند پرسێکی  تایبەت بە ناوخۆی حیزب و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە کۆبوونەوەدایە .

بۆچی گرنگە:  بۆچوون و بڕیارەکانی پارتی وەک گەورەترین حیزبی باشووری کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستان و عێراق دەبێت.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە: وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم پرسانە تاوتوێدەکرێن:

یەكەم: بارودۆخی گشتیی نێودەوڵەتی، ڕووداوەكانی ئێستای جیهان و و شەڕ و هاوپەیمانێتی، گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و سەربازییەکان و قەیرانەكان و لێکەوتەکەیان بۆ تەواوی وڵاتان هەیە.

دووەم: بارودۆخی هەرێمایەتی، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و هێرشە بەردەوامەکانی سەر هەولێر و کوردستان دەکرێت. 

سێیەم: بارودۆخی عێراق، بابەتی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت، جێبەجێنەكردنی ماددەكانی ئەو ڕێككەوتن و هاوپەیمانێتییەی حكومەتی لەسەر پێکهیێنراوە، لەگەڵ پرسە هەنووکەییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەک  بودجە و مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان.

چوارەم: پەسندکردنی گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی پارتی بەتایبەت بەرپرسی لقەکان و مەکتەبەکان. 

پێنجەم: باسی ئەنجام و گفتوگۆکانی پێکهانی حکومەتە خۆجێییەکانی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا و دانانی پاریزگاری کەرکووک.

شەشەم: ئەنجامی کۆبوونەوەی دوێنێی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ یەکێتی، ڕەوشی ناوخۆی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

 

نوێدەکرێتەوە...

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: