تەواف داود چەتۆ، کچە ڕزگاربووەکەی دەستی داعش
ئاڤا نیوز
ئاڤانیوز بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو کچە کوردە ئێزیدیە دەکات، کە دوای ئەوەی لەدەستی داعش ڕزگاری بووە، لەنێوان سنووری عێراق و سووریا چارەنووسی نادیارە.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئاڤا زانیویەتی، تەواف داود چەتۆ لە ڕۆژی 3-6ی لەدەست داعش لە سووریا بە تەنیا هەڵدێت و دێتە عێراق، بەڵام پاسەوانانی سەر سنوورەوە ڕێگەی پێنادەن بێتە ناو خاکی عێراق، ئێستا لە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: خەیری عەبدۆ، هاوسەری خوشکی تەواف بە ئاڤای گوت: تەواف لە سووریایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات پێیان گوتووین، ئێستا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەین دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، لەماوەی 10 ڕۆژی دیکە دەینێرینەوە دهۆک.
لەلایەکی دیکەوە: سوعاد داود، خوشکی تەواف کە خۆشی یەکێکە لە رزگاربووەکانی دەستی داعش بە ئاڤای گوت: هێشتا قسەمان لەگەل تەواف نەکردووە ناشزانین چۆن بەتەنیا هاتووەتە سەر سنوور، هەموو ئەوەی دەیزانین ئێستا لە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتە چاوەڕێین ئەوان ئازادی بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوعاد خوشکی تەواف لە ساڵی 2019 لە دەستی داعش هەڵهات، کاتێک لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە دەستگیرکران، تەمەنی 15 ساڵ بوو لەکاتێکدا تەواف تەمەنی تەنیا 14 ساڵ بوو. لەو کاتەوە ئەو دوو خوشکە یەکتریان نەبینیووە. تاکە سەرچاوەی زانیارییەکانی ئەوانەن کە لەبارەیەوە دەگوترێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
هێرش دەکرێتە سەر بنکەیەکی چەکدارانی"سەرایا سەلام"
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی دوورخستنەوەی سێ ئەفسەر لە فڕۆکەخانەی کەرکووک بەهۆی تیکتۆکەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ ڕۆژ پشووی سنووردار لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ ڕۆژ پشووی سنووردار لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش ڕێنمایی لە وەزارەتی پلاندانەوە سەبارەت بە ڕۆژانی سەرژمێری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی دێرینی پایتەختی ڕۆشنبیری
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لەنێو چاكسازیی گەورانی سلێمانی لە زیادبوونن