پیاوێکی بەتەمەن بە جلوبەرگی کوردییەوە دەنگدەدات. وێنە: ئەلمۆنیتۆر
ئاڤا دیجیتاڵ
بە بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ماوەی 20 رۆژدا، تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نوێدەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: لەدایكبووانی ساڵی 2006 تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ، بەمەش دەبێت كارتی بایۆمەتری دەربهێنن، بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەشداری بكەن.
لێدوانی فەرمی: "نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە یەکی شوباتی 2024 دەستیپێکردووە و تاوەکو 20ـی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت. ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2006ـن، دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن". ئەحمەد مازن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند.
گوتیشی: "تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر 53 بنکەی تۆمارى بايۆمەتری دەنگدەران کراونەتەوە و هاونیشتمانییان دەتوانن رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تاوەکو 3:00ـی دوانیوەڕۆ بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی بنکەکان بکەن".
زانیاریی زیاتر: پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ پاککردنەوەی ناوی دەنگدەران دەستیپێکردووە؛ زانیارییە هەڵەکانی دەنگدەران چاکدەکرێنەوە و ناوی مردووانیش دەسڕینەوە.
باکگراوند: بەگوێرەی دوایین ئاماری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن و 641 هەزار و 566 كەسە، لەماوەی ساڵی 2023 زیاتر لە 200 هەزار كەس زانیارییەكانی خۆیان لە تۆماری دەنگدەران نوێ كردووەتەوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول