خواردنێکی خۆش و فێنک بۆ هاوین ساوەرە

شەیری بکە لە:
خواردنێکی خۆش و فێنک بۆ هاوین ساوەرە

ساوەر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

ساوەر لە گەنمی هاڕاو دروست دەکرێت و پسپۆڕێکی خۆراک دەڵێت، یەکێکە لە تەندروسترین ژەمەکانی خۆراک.

 

لێدوانی فەرمی: سەلار سەلام، پسپۆڕی خۆراکە و لەبارەی خواردنی ساوەرەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: یەکێکە لەو خواردنانەی دەکرێت هەموو ڕۆژێک بخورێت، بەڵام باشتروایە لەگەڵ نان نەخورێت.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: ساوەری سپی بەهۆی ئەوەی بڕێکی کەمتر کالۆری تێدایە، باشترە لەگەڵ زەڵاتە، گۆشتی مریشک و سەوزەوات بخورێت.

 

خاڵی ئەرێنی: پێچەوانەی برنج و خواردنەکانی دیکە، ساوەر کێشی لەش زیاد ناکات و چەوری لەش زیاد ناکات.

 

ئەمەش بزانە: ساوەر زیاتر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرهەم دەهێنرێت و لە دوای برنج، بە دووەم سەرەکیترین خۆراکی دانیشتووانان دادەنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ