
وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە سبەی پێنجی شوبات کاتژمێر یەكی دوانیوەڕۆ یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بەڕێوەبچێت، بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی پارێزگایی دیالە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش دەڵێت "وەک کورد هێڵی سوریان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەربژێرەکان بۆ سەرۆکی ئەنجومەن، لە کوتلەی سیادە خەمیس خەنجەر ڕابەرایەتیان دەکات هەریەک لە ( عومەر کردوی و سەڵاح فارس موزاحمە)ن لە لیستی تەقەدووم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی( نزار لهێبی) دیاری کراوە، کێبرکێکە لە نێوان ئەو سێ کەسەدایە.
لێدوانی فەرمی: ئەوس ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئاڤا نيوزى گوت " سبەی رۆژێکی مێژوویی دەبێت چونکە کۆتا رۆژی دیاریکراو شەشی شوباتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن، یەکێک لە بەتەمەنترین ئەندامانی دەرچووی هەڵبژاردن سەرۆکایەتی کۆبونەوەکە دەکات، کە ئەویش حاجی تورکی جەدعان عەجمییە لە لیستی دەوڵەتی یاسا و هەوپەیمانی نیشتمانی دیالە، بەپێی یاسا لەم دانیشتنەدا دەبێت سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی دیاری بکرێن".
"بە بڕوای من نزار لهێبی چانسی لەهەموویان زیاترە بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگایی دیالە، دوای هەڵبژاردنی کەسی یەکەم هەڵبژاردن بۆ جێگرەکان دەکرێت ، بەڵام تاوەکوو ئێستا هچ کەسێک دیاری نەکراوە، بۆیە بەپێی یاسا مانگێک دیاری کراوە، بەڵام دەبێت ئەنجومەنی پارێزگا دوای کۆبوونەوەی یەکەم و دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەن داوا لە لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بکات بۆ دیارییکردنی بەربژێر یان رێکەوتنی سیاسیی لە نێوان خۆیاندا بۆ دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ پارێزگایی دیالە ، بۆ ئەمەش تەنها یەک مانگ بەردەستە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەشڵێت " دیالە وەک ناوچەکانی دیکە نییە ڕێکەوتنی سیاسی تێدا بکرێت ، چونکە کورد لە دیالە یەک بەربژێری هەیە ، ئێمە وەک کورد هێڵی سورمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نیە هەرکەسێک خزمەتی کورد بکات و باشبێ لەگەڵمان لەگەڵی دەبین، وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان پەیوەندییەکی باشمان هەیە".
پەیامنێری ئاڤا نیوز پرسیاری ئەوەیكرد پێشتر پۆستی جێگری دووەمی پارێزگار بەدەست کوردەوە بوو ئایا وەک خۆی دەمێنێتەوە؟ ئەوس ئیبراهیم لەوەڵامدا گوتی "ئێمە پێشتر جێگری پارێزگارمان هەبوو بەو هیوایەین بەوشێوەیە بمێنێتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک پۆستی ئیداری لە سنووری دیالە، بەتایبەتی لە خانەقین و ناحیەکانی، بۆ ئەم بابەتەش چ سەرۆکی یەکێتی و چ بەرپرسی مەڵبەندی ١١ی خانەقین لەسەر هێڵن" .
باكگراوند: لە 18ی کانونی یەکەمی 2023 بۆ چوارەم جار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق بە کەرکوکیشەوە بەڕێوە چوو. لیستە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ( دیالەتونا وەتەنی: ١٠٧٥٥٤ دەنگ؛ چوار کورسی - تەقەدووم: ٧٩٩٣٤ دەنگ؛ سێ کورسی - سیادە: ٧٣٨٩٠ دەنگ؛ سێ کورسی - عەزم: ٤٤٠٦١ دەنگ؛ یەک کورسی - ئیستحقاقی دیالە: ٤٤١٩٥ دەنگ؛ دوو کورسی- هاوپەیمانی ئەساس: ٢٩٩٦١ دەنگ؛ یەک کورسی- یەکێتی: ٢٨٦٤٨ دەنگ؛ یەک کورسی). یان بەدەستهێنا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار