تەڵعەت تاهیر: نەمتوانی ببم بە میوزیسیان بۆیە بووم بە نووسەر

شەیری بکە لە:
تەڵعەت تاهیر: نەمتوانی ببم بە میوزیسیان بۆیە بووم بە نووسەر

تەڵعەت تاهیر

ئاڤا نیوز


"لە منداڵیدا پاسکیلێکم هەبوو فرۆشتم،  بۆ ئەوەی بچمە خولی فێربوونی میوزیکەوە" ئەمە گوتەی نووسەر تەڵعەت تاهیرە بۆ ئاڤا.


لێدوانی تایبەت: نووسەری کورد تەڵعەت تاهیر لە بەرنامەیەکی تایبەت لەگەڵ ئاڤا گووتی: ئێستا لە دەیەی پەنجای تەمەندام سەرقاڵی فێربوونی ئامێری میوزیکی عودم، مرۆڤ دەبێت لە دەیەی پەنجای تەمەنیدا فێری ئامێرێکی میوزیک ببێت، ئەوە خەونێکی منداڵیم بووە و لە منداڵیدا نەمتوانیوە بەو خەونەم بگەم.


زانیاریی زیاتر: ئەوە خەونێکی منداڵیم بووە و نەمتوانیوە پێی بگەم، ئامێری عودم هەڵبژارد و ئێستا  لە خولێکی فێربوونی ئامێری عوددام.  


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا تەڵعەت تاهیر دوو بەرهەمی نوسراوی ئامادەیە بۆ چاپ، کە سێ ساڵە سەرقاڵی نوسینیانە، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا چاپ و بڵاو بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان