کۆڵۆمبیا هەناردەکردنی بەرهەمێکی ستراتیژی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
کۆڵۆمبیا هەناردەکردنی بەرهەمێکی ستراتیژی بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت

گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا- AFP

ئاڤا نیوز 


کۆڵۆمبیا بڕیاریدا، هەناردەکردنی خەڵوز بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت، ئەمەش بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.


بۆچی گرنگە: خەڵوز بۆ ئیسرائیل، سەرچاوەیەکی ستراتیژییە بۆ دروستکردنی چەک و کۆکردنەوەی هێز و ئامادەکردنی پێداویستی بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان.


لێدوانی فەرمی: گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هەناردەکردنی خەڵوز بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت، وەک ڕێزگرتنێک لە خەڵکی فەلەستین تاو ئەو کاتەی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە ڕادەگیرێت.


زانیاریی زیاتر: ئەو ڕێوشوێنە دوای پێنج ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمیدا جێبەجێ دەکرێت، ئەو کاڵایانە ناگرێتەوە کە پێشتر مۆڵەتی هەناردەکردنی وەرگرتبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان