قۆناغی دووەمی سەرژمێریی ئەزموونی لە عێراق دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
قۆناغی دووەمی سەرژمێریی ئەزموونی لە عێراق دەستپێدەکات

دیمەنێکی بەغدا - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


وەزارەتی پلاندانانی عێراق، قۆناغی دووەمی سەرژمێریی ئەزموونی لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی عێراق دەستپێکردووە.


وێنە گەورەكە: بڕیارە لە 20ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانەوەش ئەنجامبدرێت.


بۆچی گرنگە: لە ساڵی 1997ەوە سەرژمێریی دانیشتووان نەکراوە، زانینی ژمارەی ڕاستەقینەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان کە ڕوو لە زیادبوونە کاریگەریی لەسەر شایستە و مافەکانیان دەبێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدولزەهرە ئەلهینداوی، گوتەبێزی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی ئەزموونی بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات، ڕۆژی شەممە هەشتی ئەم مانگە قۆناغی دووەمی ئەزموونی دەستیپێکرد وتا 13 ئەم مانگە درێژە دەکێشێت".


زانیاریی زیاتر: قۆناغی دووەمی سەرژمێری بریتیە لە سەردانیکردنی تیمە گەڕۆکەکان بۆ ماڵان لە 86 ناوچەی شار و گوندەکان بۆ دەستخستنی زانیاریی هاووڵاتییان لەبواری تەندروستی، فێرکاری، کار، نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی یەکەمی سەرژمێری بەشێوەیەکی ئەزموونی لە 31ی مانگی ڕابردوو تا شەشی ئەم مانگە لە 18 پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان