گروپی نوجەبا: فۆتۆ: گێتی
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای رۆژێک لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە شارۆچکەی قائیمی پارێزگای ئەنبار لە عێراق، بازنەی گرژییەکان فراوانتر دەبێت، گوشارە حزبی و سیاسییەکانیش لەسەر حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی زیاتر دەبن، مەترسی ئەوەش هەیە بزووتنەوەی نوجەبا وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا بداتەوە.
گروپە چەکدارەکان بۆ پاراستنی چەکەکانیان ویستوویانە بیگوازنەوە بۆ بنکەکانی سوپای عێراق
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بە ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدیدیان راگەیاندووە، وەزارەتی بەرگری عێراق گوشارێکی زۆری لەسەرە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنییەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ ناو بنکە سەربازییەکانی سوپای عێراق بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لەلایەن فرۆکەکانی ئەمریکاوە نەکرێنە ئامانج.
" ژمارەیەک گرووپی چەکدار داوایان کردووە چەک و تەقەمەنییەکانیان بگوازنەوە بۆ بنکە سەربازییەکانی سوپای عێراق بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە بۆردوومانی هێزەکانی ئەمریکا، بەو پێیەی ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی سوپای عێراق بۆردوومان ناکات" ئەمە گوتەی یەکێک لەو بەرپرسە سەربازیانە بووە بۆ ڕۆژنامەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە تۆڵەی کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لە بنکەی سەربازی تەنەف لەسەر سنووری ئوردن، ئەمریکا هێرشی کردە سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای ئەنبار و 16 کەس کوژران.
گوشاری سیاسی و حزبی لەسەر سوودانی
بەگوتەی سەرچاوە سیاسییەکان هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگای گرووپە چەکدارەکان گوشارە حزبی و سیاسییەکان لەسەر محەمەد شیاع سوودانی زیاد دەکات، لە دانوستاندنەکانی لەگەڵ واشنتن بۆ کۆتاییهێنان بە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دەرکردنی سەربازو راوێژکارەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەوەش دانوستانەکان ئاڵۆز دەکات.
فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە رێورەسمی ناشتنی تەرمی چەکدارە کوژراوەکانی حەشدی شەعبی گوتی "خاکی عێراق لە هێزە بیانییەکان پاکدەکەنەوە".
لەلایەکی دیکەوە: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی گوتی "موجامەلەکردنی ئەمریکا خیانەتە لە گەلی عێراق و خوێنی شەهیدان".
سەرچاوە سیاسییەکان دەڵێن "کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق بۆ هێورکردنەوەی توڕەیی ئەمریکا هێرشەکانی دژی ئەمریکا هەڵپەساردووە.
بەڵام بزووتنەوەی نوجەبا بەسەرۆکایەتی ئەکرەم کەعبی ئەوەی ڕاگەیاندووە " لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن"، گرووپە چەکدارەکانی دیکەش بێدەنگ بوون و پشتگیری هەنگاوەکانی سوودانی دەکەن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، حکومەتیش داوای لەهەندێک لەفەرماندەی گرووپە چەکدارەکان کردووە، گووشار لە ئەکرەم کەعبی سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبا بکەن وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا نەدەنەوە تا لەگەڵ ئەمریکا دەگەنە رێککەوتنی نوێ".
سەرچاوەکانی نزیک لە سەرۆکوەزیران پێشبینی دەکەن، لەگەڕی دووەمی هێرشەکانی ئەمریکا، هەندێک بارەگا لە نزیک بەغداو پارێزگای سەڵاحەدین و بابل بکرێنە ئامانج کە گرووپە چەکدارەکان وەکو کۆگاو درووستکردنی چەک و تەقەمەنی مووشەک و درۆن بەکاریدەهێنن، رێوشوێنە دیپلۆماسییەکانیش بەو هۆیەوە پەکیان دەکەوێت، بەڵام زۆرینەی حزبە شیعییەکان هەڵمەتێکی گوشاریان لەسەر سوودانی درووستکردووە بۆ خێراکردنی ئاڕاستەی دانوستاندنەکان.
هەفتەی رابردوو یەکەم دیداری دانوستانەکانی نێوان ئەمریکاو عێراق بەڕێوەچوو، بۆ دانانی خشتەیەک و دیاریکردنی کاتێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق، بەڵام گرووپە چەکدارەکان و هەندێک لایەنی سیاسی نزیک لە ئێران لەگرنگیی ئەو دانوستانانە کەم دەکەنەوە، پێیان وایە تەنیا کات کوشتنە، واشنتنیش چەندین جار رایگەیاندووە، نیازی کشانەوەی لە عێراق نییە، بزووتنەوەی نوجەباش رایگەیاندووە وەکو وەڵامێک بۆ هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت تا یەک سەربازی ئەمریکی لە عێراق مابێت.
کەریم محەمەداوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق دەڵێت "واشنتن سەرلەنوێ گەمژەیی کرد و بێڕێزی بە خوێنی عێراقییەکان کرد کە هێرشی ئەنجامدا، لەبەر ئەوە دۆخەکە بەئاڕاستەی گوشاریی میللی و سیاسییە لەسەر حکومەتەکەی سوودانی بۆ پەلەکردن لە دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، گرووپە چەکدارەکانیش زۆر بە تووندی وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوەو ئەوەش مافی خۆیانە".
ئەبو ئالا وەلائی فەرماندەی کەتائیبی سەیدولشوهەدا "بەپێویستی دەزانێت دانوستاندنەکان لەگەڵ واشنتن بەردەوام بن بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق، داوایشی لە گەلانی کوەیت و سعودیەو ئوردن کرد رێگە نەدەن حکومەتەکانیان رازی ببن بەوەی خاکی وڵاتەکانیان بەکاربهێندرێت بۆ هێرشکردنە سەر عێراق".
دابەشبوونی گرووپە چەکدارەکان
ماهیر جەودە شرۆڤەکاری سیاسی دەڵێت "گرووپە چەکدارەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، هەندێکیان دەڵێن بەرگری و هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بەردەوام بێت، هەندێکی دیکەیان لەگەڵ حکومەتن بۆ ئەوەی لە رێگەی دانوستاندنەوە کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بهێندرێت. ئەو شرۆڤەکارە پێشبینیش دەکات، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەردەوام بێت بەتایبەتیش هێرشەکانی بزووتنەوەی نوجەبا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟