گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەكشەممە، هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەوروپا كۆتایی دێت، پێشبینییەكان دەڵێن ڕاستڕەوەكان دەتوانن ببنە خاوەنی زۆرترین كورسی ئەمەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەكە:ئەوروپا لەبەردەم هەڵبژاردنێكی گەورە و چارەنوسسازدایە، زۆربەی چاودێران لەو باوەڕەدان لە سەرجەم وڵاتان ڕاستڕەوەكان بتوانن زۆرترین كورسی بەدەستبهێنن، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا و پەنابەران و خراپی دۆخی ناوخۆ و لەدەستدانی متمانە لە لایەن پارتە سۆسیال ئینتەرناسیۆنالەكانەوە.
درێژەی ڕاپۆرت
دوو جۆر پارتی سیاسی لە ئەوروپا حوكمڕانی دەكەن، پارتە سۆسیال ئینتەرناسیۆنالیستەكان كە بەچەپەكان ناسراون، هەروەها پارتە ڕادیكاڵە ناسیۆنالیستە پارێزكارەكان كە بە پارتە ڕاستڕەوەكان ناسراون، لە ساڵی 2020ەوە چەپەكان زۆرینەی دەنگەكانی ئەوروپایان بەدەستهێنابوو، بەڵام ئێستا ڕاستڕەوەكان زۆرینەی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە ئەوەش لەبەر چەند هۆكارێك.
پەنابەر ئەوروپای كۆنترۆڵ كرد
تا ناوەڕاستی ساڵی 2024 ژمارەی پەنابەرو ئاوارەكانی ئەوروپا نزیك دەبێتەوە لە 29 ملیۆن كەس، لەم ژمارەیەش زیاتر لە حەوت ملیۆن موسوڵمان ڕوویان لە ئەوروپا كردووە، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و بیۆگرافیا و كولتوور و فەرهەنگ و دابونەریت و ئاین و سیاسەت و فەرهەنگی ئەوروپا هەبووە.
ئەم پەنابەرانە ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ كاریگەریی تەواویان لەسەر چەندین وڵاتی گەورەی ئەوروپا هەبووە، لەماوەی ڕابردوودا توانیویانە كولتوور و فەرهەنگی خۆیان وەك ڕەوەندی گەورە لە وڵاتی خانەخوێ دا هەبێت و تاڕادەیەكی زۆر كاریگەریی هەبووە لەسەر دۆخەكە.
ئاژاوەگێڕی هەبووە
بەبۆنەی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران كە ڕوویان لە ئەوروپا كردووە، ڕێژەی تاوانەكانی كوشتن، دزی، هەڕەشە، لێدان، هێرشكردن و كاری ڕەش، زۆر زیادی كردووە، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هاووڵاتی خانەخوێی وڵاتەكە هەبووە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەوروپییەكان بەتەواوەتی توڕەبن.
چەپەكان دەرگایان كردەوە
سیاسەتی پارتە چەپەكانی ئەوروپا سەبارەت بە پەنابەران سیاسەتێكی نەرم بوو، ئەوان بەگشتی باوەڕیان وابوو پەنابەرەكان دەبنە هۆكارێك بۆ ئەوەی وڵاتەكە دەستی كاری زیادبێت و هەمەچەشنی كولتووری پەیدا بكات، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەوروپا بەتەواوەتی دەرگا بەڕووی پەنابەراندا بكاتەوە و پەنابەرێكی زۆریش ڕوو لە ئەوروپا بكەن.
خانەخوێ تووڕەیە لە میوان
هاووڵاتیانی خانەخوێی ئەوروپا بەگشتی بەهۆی سیاسەتەكانی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنالەكان و خراپەكارییەكانی بەشێك لە پەنابەرانەوە بەتەواوەتی توڕە و بێزرابوون، بۆ تۆڵەكردنەوە لە چەپەكان بڕیاریاندا ڕوو لە ڕاستڕەوەكان بكەن، بەم جۆرەش شەپۆلێك ڕاستڕەوی تووند توانییان لە ناوخۆی ئەوروپا و لە پەرلەمانی ئەوروپاش دەنگێكی زۆر بەدەستبهێنن.
ئیسلامۆ فۆبیا كڕۆكی بابەتەكەیە
بەشێكی زۆر خەڵكی و بیروباوەڕە جیاوازەكانی ئەوروپا و سیاسییەكان ترسێكی گەورەیان لە ئیسلام هەبوو، بۆیە ناونرا ئیسلامۆفۆبیا و %67ی ئەوروپییەكان، ترسان ئیسلام كۆنترۆڵی وڵاتەكانیان بكات بەتایبەتی سوێد و فەڕەنسا، هەر لەبەر ئەوە ڕاستڕەوەكان ئیسلامۆفۆبیایان قۆستەوە بۆ زاڵبوون بەسەر دۆخەكەدا.
ئیسلامۆ فۆبیا چییە؟
ئیسلام و فۆبیا، لە زانستی سایكۆلوجیدا فۆبیا بە واتای ترس و تۆقینە و دۆخێكی ناوەكی ناخی مرۆڤە بەرامبەر شتێك یان دیاردەیەكی نامۆ، هەندێك كات وەكو نەخۆشی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، بەڵام زاراوەی ئیسلامۆفۆبیا نەخۆشییەكی دەروونی نییە بەڵكوو وێنا و ڕوانینێكی نەرێنییە بەرامبەر ئایینی ئیسلام و موسوڵمانان و هەموو دروشم و بەهاكانی ئایینەكە. نموونەی حیجاب، مزگەوت، نوێژ، ڕۆژوو و هەموو بابەتەكانی دیكەی پەیوەندیدار بە ئیسلامەوە، لە فەرهەنگی ئۆكسفۆرد زاراوەی ئیسلامۆفۆبیا بە واتای ترس یاخود ڕق و قینەیەكی تووند بەرامبەر بە ئیسلام و موسوڵمانان و كولتووری ئیسلامی پێناسە كراوە.
بەشێكی زۆر لە شتەكان پەیوەندی بە ئیسلامۆفۆبیاوە هەیە، زۆر بە ئاسانی توانرا ئەم چەمكە بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی ڕاستڕەوەكان سەربكەون بەسەر چەپەكاندا و ئەگەری هەیە لەم هەڵبژاردنەدا زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن.
كورد قسەی هەیە
د. دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا بە ئاڤا نیوزی گوت:"پێویستە كورد دەنگ بەو بەربژێرانە بدات كە دەنگی كورد لە ئەوروپا دەگەیێنن و كار لەسەر دۆسییەكەی دەكەن".
دلاوەر ئاژگەیی لەدرێژەی قسەكانیدا گوتیشی:"ملیۆنێك بۆ ملیۆن و نیوێك دەنگدەری كورد لە ئەوروپا مافی دەنگدانیان هەیە و پێدەچێت لەو حەوت بەربژێرەش سیانیان بتوانن سەركەوتووبن".
پاریس یاریگای ڕاستڕەوەكانە
عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا بە ئاڤا نیوزی گوت:"دەنگی كورد لە فەڕەنسا كاریگەریی نابێت لەسەر هەڵبژاردنەكان، چونكە هەڵبژاردنەكە كراوە بە چەند بازنەیەكەوە و تەنیا چەند هەزار كوردێك مافی دەنگدانیان هەیە و لەبەر بازنەكان ناتوانن دەنگ بەیەك كەس بدەن".
لە فەڕەنسا ڕاستڕەوەكان بەهۆی ئیسلامۆفۆبیا و مەترسییەكانی پەنابەران و دۆخی ناوخۆ زۆرترین دەنگ دەهێنن، چونكە ئەم هەڵبژاردنە بۆ فەڕەنسا گرنگە، ئەگەر ڕاستڕەوەكان زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن، بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی فەڕەنسا و سەرۆكی ئەم وڵاتە گرنگە".
دەرئەنجام
ئەگەر ڕاستڕەوەكان بیبەنەوە، پێدەچێت بیانەوێت یەكێتی ئەوروپا هەڵبوەشێننەوە و یاسای زۆر تووند دژی پەنابەران و موسوڵمانان دەربكەن، ئەمەش مەترسییەكی گەورە لەسەر ئەوروپا درەستدەكات و ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزییەكی گەورە دەبات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەندان بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ماڵاوایی لە 'زاهیر عەبدوڵڵا' دەکەن
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەرهەمەکانی زاھیر عەبدوڵڵا بەرز دەنرخێنێت
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەڵەی ڕەشی پێست؛ هۆکار و چارەسەرەکانی
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانانی چەند زەنگێکی مۆبایل لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی فشاری دەروونی
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی دانانی سمێڵ لە مانگی نۆڤەمبەردا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
شارۆچکەیەک لە ئالاسکا دوو مانگ خۆر نابینێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی دووەم
وردەکاریی پرۆسەی سەرژمێری؛ چ پرسیارێک دەکرێت؟