پیاوە بە تەمەنەكان زیاتر سەرنجی ئافرەتان ڕادەكێشن

شەیری بکە لە:
پیاوە بە تەمەنەكان زیاتر سەرنجی ئافرەتان ڕادەكێشن

وێنە:گێتی

ئاڤا نیوز


بە پێی توێژینەوەیەک، چەند هۆکارێک هەیە وادەکات ئافرەتان زیاتر پیاوە بە تەمەنەکانیان لاپەسەند بێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نوێترین توێژینەوەدا کە لەلایەن سارا سکینتلبێری و دارێن فاولەر لە زانکۆی سەینت ماری (هالیفاکس) ئەنجامدراوە، باس لەوە دەکات، ئەو ژنانەی لەگەڵ پیاوانی گەورەتردا پەیوەندی دەکەن، بەدوای کەسایەتی باوکدا دەگەڕێن. ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەوان لە منداڵیدا لە لایەن باوکیانەوە پشتگوێ خرابن.


خاڵە ئەرێنیەکان: ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی ئەوەی پیاوانی بە تەمەن سەرنجی ئافرەتان زیاتر ڕابکێشن، ئەوەیە کە پیاوە بەتەمەنەکان کات بەفیڕۆ نادەن، حەز بە گۆرینی پەیوەندییە سۆزداریەکانیان ناکەن. 


زانیاریی زیاتر: خانمان پیاوێکیان دەوێت لە تەنیشتیان بوەستێت و پشتگیری لە ئامانجەکانیان بکات، هەروەها پیاوە بەتەمەنەکان گرنگی بە خۆشەویستی و ڕەسەنایەتی کەسی بەرامبەر دەدەن، بۆیە داوا لە ژنان ناکەن خۆیان بگۆڕن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: