سعوودیە زیاتر لە 140 کۆمپانیای ساختەی گواستنەوەی حاجیان دادەخات

شەیری بکە لە:
سعوودیە زیاتر لە 140 کۆمپانیای ساختەی گواستنەوەی حاجیان دادەخات

ژمارەیەک حاجی لە سعوودیە- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز 


هێزە ئەمنییەکانی سعوودیە زیاتر لە 140 کۆمپانیای ساختەی تایبەت بە گواستنەوەی حاجیانیان داخستووە، نزیکە 65 هەزار کەسیش بە تۆمەتی قاچاخچێتیی دەستگیر کراون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد بەسامی، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی سعوودیە ڕایگەیاند: "زیاتر لە 140 کۆمپانیای ساختەی گواستنەوەی حاجییان داخراون و 64 هەزار کەسیش کە هەوڵی گواستنەوەی حاجییانیان داوە بە ڕێگەی قاچاخ بۆ ناو شوێنە پیرۆزەکان دەستگیرکراون".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی حەجی سعوودیە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە مەترسییەکانی پێشێلکردنی یاسا و ڕێکارەکانی تایبەت بە حەج لە 20 دەوڵەتدا دەست پێکردووە.


ئەمەش بزانە: سعوودیە ڕۆژی 15ی ئەم مانگە وەکو ڕۆژی عەرەفە و 17ی مانگیشی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دیاری کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: