
وێنەیەكی ئەرشیفی ئەنجوومەنی ئاسایش
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای ئەوەی ئەمریکا هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە عێراق و سووریا، لەسەر داوای ڕووسیا ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکدەخات، پێشبینیش دەکرێت ئەمریکا پەنا بۆ مافی ڤیتۆ ببات.
وێنەگەورەکە: هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگای گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران، ڕووسیای “ نیگەران کردووە”. بۆ قسەکردن لەبارەی ئەو هێرشانەش لەسەر داوای نوێنەری ڕووسیا، ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ یەکشەممە کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر کاتێک ئەنجوومەنی ئاسایش کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لەسەر پرسێکی دیاریکراو دەکات، سەرەتا نوێنەری ئەو وڵاتانەی کە ناڕازین لەسەر ئەو بابەتە ڕاپۆڕتی سەرکۆنە و زانیارییەکانیان پێشکەش دەکەن، پاشان ئەو وڵاتانەی کە تۆمەتەکەیان ئاراستەکراوە ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش دەکەن، دواتر هەر بڕیارێک بدرێت، دەبێت ڕەزامەندی سێ لەسەر چواری ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی لەسەر بێت، پاشان پێنج ئەندامە سەرەکییەکە دەتوانن ڤیتۆ لەسەر هەر بڕیارێک بەکاربهێنن کە بەدڵیان نەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ئەمریکا ڤیتۆ بۆ هەر بڕیارێک بەکاربهێنێت کە لە ئەنجوومەنەکەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت لە بارەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکان.
زانیاری زیاتر: ڕۆژی سێشەممە ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی "بی وەن بۆمبەر"ی لە خاکی وڵاتەکەیەوە هەستاند و لە نێو خاکی عێراق و سووریا 85 ئامانجیان پێکا کە زۆربەیان بنکە و بارەگای میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بوون، بەهۆیەوە 35 ئەندامی میلیشیاکان کوژران، ئەمە لە تۆڵەی ئەو هێرشەدا بوو، کە گرووپە میلیشیاکان کردیانە سەر بنکەی تاوەرز 22 لە سێگۆشەی زێڕینی ئوردن، عێراق، سووریا، کە بەهۆیەوە سێ سەرباز کوژران و 40ی دیکەش بریندار بوون.
باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکان لە کەرتی غەززە، گرووپە میلیشیاکان لە عێراق، سووریا، لوبنان، یەمەن و چەند ناوچەیەکی دیکە، هێرشی مووشەکیی و درۆنییان کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئەمەش ناڕەزایەتی پێنتاگۆنی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار