تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر دەچێتە چیک

شەیری بکە لە:
تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر دەچێتە چیک

گرووپێکی هەڵپەڕێکی تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر، سەرچاوە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر لە وڵاتی چیک هاوشانی دەیان وڵات بەشداریی لە فێستیڤاڵێکی  فۆلکلۆری دەکات.

وێنە گەورەکە:  لە 24ی ئەم مانگە تاوەکو 1-7 لە وڵاتی چیک بە بەشداری 80 وڵات، فێستیڤاڵێکی فۆلکلۆری ڕێک دەخرێت.

لێدوانی فەرمی: هیمداد لەشکری، بەرپرسی بەشی کەلەپوور و تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەکانی هەولێر بە ئاڤانیوزی ڕایگەیاند: وڵاتی چیک بە فەرمی بانگهێشتی کردین بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵی فۆلکلۆری و ئێمەش لەوێ چەند تابلۆیەکی هونەریی وەک 'لۆرکێ'، 'بێری' و 'نەورۆز' نمایش دەکەین.


زانیاریی زیاتر: هیمداد لەشکری، باسی لەوەش کرد بە ئاڵای کوردستان و جلوبەرگی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵەکەدا دەکەن و بۆ زیاتر ناساندنی کولتووری کوردستان چەندین کەرەستەی کوردەواری لەگەڵ خۆیان نمایش دەکەن.

شەیری بکە لە: