بانەری بەڵگەفیلمی کچەی شاخ
ئاڤا دیجیتاڵ
بەڵگەفیلمی کچەی شاخ، کە ژیانی ژنێک نیشان دەدات لەکاتی سەختییەکانی نەخۆشی شێرپەنجە، لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە لە هەولێر نمایش دەکرێت، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە ئەکتەری سەرەکی خۆی تووشبووی شێرپەنجەیە و بەڵگەفیلمەکەش سەرجەم دیمەنەکانی بە یەکجار وێنەگیراون.
بۆچی گرنگە: ڕۆژی چواری شوباتی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە دیاریکراوە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی شێرپەنجە و هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە. نمایشکردنی بەڵگەفیلمەکە لە هەمان ڕۆژ دانراوە بۆ نیشاندانی خۆڕاگری ژنێکی کورد کە ئەکتەری سەرەکییە و لە ژیانی ڕاستەقینەدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.
ئامانجی بەڵگەفیلمەکە بۆ هۆشیارکردنەوەیە سەبارەت بە شێرپەنجە و هۆکارێکە بۆ ئەوەی خانمان باشتر ئاگاداری خۆیان بن و بتوانن بەسەر هەموو سەختییەکاندا زاڵببن.
لێدوانی فەرمی: "ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ناوی ئاهەنگ کاوانییە، خۆی دووجار تووشی شێرپەنجە بووە و ئەو ڕۆڵانی دیکەش کە دراوە بە ئەکتەرەکانی دیکە زۆر نزیکن لە ڕاستی ژیانی خۆیان"، ئەمە گوتەی ئاسۆ کەریم، دەرهێنەری بەڵگەفیلمەکەیە بۆ ئاڤا.
ئەوەی پێوستە بیزانیت: هەموو ئەو دیمەنانەی لە بەڵگەفیلمەکەدا هەن بە یەکجار وێنەگیراون و هیچ دیمەنێک دووبارە نەکراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕاستی ژیانی کارەکتەرەکان وەک خۆی بە بینەر بگات.
وێنەگرتنی فیلمەکە چوار بۆ پێنج مانگی پێچووە چونکە ستافی بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە خۆیان لەگەڵ سیستمی ژیانی ئەکتەری سەرەکی گونجاندووە کە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە نەیتوانیووە هەموو کات ئامادەبێت بۆ وێنەگرتن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمشەو کاتژمێر 7:00ـی ئێوارە دەست بە نمایشکردنی فیلمەکە کرا لە سینەما ئیمپایەر لە هەولێر.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار بەشی میوزیک لە زانکۆی دهۆک دەکرێتەوە
- کولتوور
- 14 ئەیلوول
باشترین فۆتۆگرافەری ساڵ دەستنیشان کرا