بایدن جارێكی دیكە كۆنگرێس لە هێرشە درۆنییە " تیرۆرستییەكان" ئاگادار دەكاتەوە
- هەواڵ
- 9 کانوونی دووەم
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا
لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل و گرووپە چەكدارەكانەوە تاوەکو ئێستا 160 جار هێرش كراوەتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا، سەرۆكی ئەمریكا داوا لە كۆنگرێس دەكات، "لە گەورەیی و مەترسی دۆخەكە" تێبگەن.
ئەمە دووەمجارە سەرۆكی ئەمریكا نامە بۆ كۆنگرێس دەنێرێت، لە نامەی پێشووتردا كە لە 15-10-2023ـدا ئاراستەی كۆنگرێسی كردبوو، داوای كردبوو ئەمریكا رووبەڕووی گرووپە چەكدارەكان ببێتەوە بەتایبەتی لە "عێراق و سووریا" و چەند ناوچەیەكی دیكە.
ناوەڕۆكی نامەكە: جۆ بایدن بە كۆنگرێس دەڵێت: "لە عێراق و سووریا بەوردی هێرش دەكرێتە سەر هێزەكانمان، بریندارمان هەیە و زیانی گیانیشمان هەبووە، بۆیە دەبێت ئێوەش ئەو وردەكارییە بزانن، هەر لەبەر ئەوەیە داوای رووبەڕووبونەوەمان كردووە و پێویستە هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگیرێتەبەر."
"ئەو بڕیارەی کە بۆ دەستپێکردنی هێرشی سەربازی لە عێراق داومە لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتیی خۆمدا بوو بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ئەمریکا و گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر، بەپێی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە یان هێرشی زیاتر" بایدن لە نامەکەدا وای نووسیوە
لە نامەکەدا هاتووە: "ئەم چالاکییە سەربازییەم ئاراستە کرد بەگوێرەی بەرپرسیارێتیی خۆم بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوخۆ و دەرەوە و پێشخستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییە دەرەکییەکان، بەپێی دەسەڵاتی دەستووری خۆم."
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریکا، چەندین دەسەڵاتی گەورەی هەیە، جگە لە سەرۆک، فەرماندەی گشتی هەموو هێزە چەكدارەكانی ئەمریكاشە.
دوای ئەوەی لە عێراق چەندینجار گرووپە چەكدارەكان هێرشیان كردە سەر سوپای ئەمریكا، ئەمریكا لە چەند شوێنێک هێرشی كردەوە سەرگرووپە چەكدارەكان و گوتیشی "ئێمەبووین" هێرشەكەمان كرد.
كاردانەوەكان: گرووپە چەكدارەكانی عێراق و حەشدی شەعبی سەرکۆنەی كارەكەیان كرد حەشدی شەعبی دەڵێت "ئەمریكا دەردەكەین" و گرووپەكانی دیكەش مووشەک دەگرنە بنكەكانی ئەمریكا.
سەرۆكوەزیرانی عێراق: كاردەكەین بۆ كۆتاییهاتن بە ئەركی هاوپەیمانان لە عێراق
سەرۆكی كاتی پەرلەمانی عێراق: سەرکۆنەی هێرشەكان دەكەین بۆسەر حەشدی شەعبی
حزبە عێراقییەكان: ئەمریکا کارێکی هەڵەی کرد
نیویۆرک تایمز لە بارەی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و گرووپە چەكدارەكان لە عێراق و سووریا دەڵێت "عێراق دەبێتە چەقی ململانێی نوێ" و مەترسی شەڕی گەورەش هەیە.
عەبدوڵڵا ئازاد
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی پەرلەمانی عێراق میوانداریی سوودانی دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کوردستان فاوندەیشن؛ پڕۆژە گەورە و بێوێنەکەی گەنجانی کوردستان
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین داوای لێبوردن لە مێرکڵ دەکات
30 تشرینی دووەم
ڕێگاچارەی گرفتی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی فەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت
29 تشرینی دووەم
چەند خۆراکێک ئەگەری تووشبوون بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
29 تشرینی دووەم
پەرلەمانی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بۆ منداڵان پەسەند دەکات
29 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زانا هۆڵهندییهكه پێشبینی ڕوودانی بوومهلهرزهیهكی بههێز دەکات
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر