‎ڤالان كەمال "نوێژی مردوو" بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
‎ڤالان كەمال "نوێژی مردوو" بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند ڤالان كەمال

ئاڤا دیجیتاڵ 


هونەرمەند ڤالان كەمال، چوارەمین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی " نوێژی مردوو" بڵاودەكاتەوە ، لە دوای رەمەزانیش بەرهەمی دیكەی دەبێت. 


زانیاریی پێویست: ئەمڕۆ یەكشەممە 4-2-2024، چوارەمین ڤیدیۆ كلیپی ڤالان كەمال بڵاودەبێتەوە. تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن مازیار فایەق نووسراوە و عەگید پەروانی كاری میوزیكی بۆ كردووە.

 

لە زاری خۆیەوە: ڤالان کەمال لەبارەی مانای ناوی گۆرانییەكەی بە ئاڤا میدیای گوت: گوێگر كاتێك گوێی لە گۆرانییەكە گرت، بۆی ڕووندەبێتەوە واتای ناوی گۆرانییەكە چییە و بۆچی ئەو ناوە دیاریكراوە. باسی ئەوەشی کرد كلیپی گۆرانییەكە لە ناوەڕۆكدا سادەیە، حەزدەكەن بیسەر چێژ لە گۆرانییەكە وەربگرێت.


ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ڤالان کەمال بڕیاری داوە دوای مانگی ڕەمەزان تەواوی بەرهەمەكانی ئەلبوومی "ملوانكە" بڵاوبكاتەوە.


پرۆفایل؛ ڤالان كەمال لە ساڵی 2018 ەوە دەستی بەكاری هونەریی كردووە و یەكەم بەرهەمی بە ناوی "وەرە بۆ لام" بڵاوكردبووەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ