بۆ ئەوەی تووشی خەمۆكی نەبیت بەئاوی سارد خۆت بشۆ

شەیری بکە لە:
بۆ ئەوەی تووشی خەمۆكی نەبیت بەئاوی سارد خۆت بشۆ

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


پسپۆڕانی بواری تەندروستی مرۆڤ دەڵێن، خۆشۆردن بە ئاوی سارد لە خەمۆکی و کێش زیادبوون دوورت دەخاتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێکی زۆر لە هاووڵاتیان لەسەرتاسەری جیهاندا پێیان خۆشە  بە ئاوی گەرم خۆیان بشۆن، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە خۆشۆردن بە ئاوی سارد سوودی هەیە بۆ تەندروستی جەستە و دەروونی هەروەها خەمۆکیش کەمدەکاتەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەگەر لە هەفتەیەکدا سێ جار خۆت بە ئاوی سارد بشۆیت، ئەوا کێشت دادەبەزێت و تووشی خەمۆکی و بێتاقەتی نابیت.


توێژینەوەکان وادەڵێن: بەپێی توێژینەوە زانستییەکان، کاتێک بە ئاوی سارد خۆت دەشۆیت، کۆئەندامی دەمار سیگناڵێک بۆ مێشک دەنێرێت و هۆڕمۆنەکانی خەمۆکی لە مێشکدا کەم دەکاتەوە و هۆکارێکیش دەبێت بۆ ئەوەی تەندروستییەکی جێگیرترت هەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان