ئەمریکا هۆشداریی بە ئیسرائیل داوە ئێران پەلکێشی شەڕ نەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هۆشداریی بە ئیسرائیل داوە ئێران پەلکێشی شەڕ نەکات

ئاڵای حیزبوڵڵای لوبنان لە خانوویەكی وێرانبووی باشووری لوبنان بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە

ئاڤا نیوز


ئیدارەی بایدن سەبارەت بە بیرۆکەی "شەڕی سنووردار" لەگەڵ لوبنان هۆشدارییان بە ئیسرائیل داوە، هۆشدارییەكەش ئەوەبووە " ئەو هەنگاوە پاڵ بە ئێرانەوە دەنێت بچێتە ناو شەڕەکەوە". 


وێنە گەورەکە: لە حەوتـی ئۆکتۆبەرەوە بە نزیکەیی هەموو ڕۆژێک ئیسرائیل و حیزبوڵا یەکدی بۆردوومان دەکەن و بەم هۆیەشەوە دەیان کەس لە هەردوولا کوژراون و زیاتر لە 60 هەزار ئیسرائیلیش ئاوارە بوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هێرشەکان زیاتر بوون و ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لە ڕێگە شەڕێکی سنووردارەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەهێز لە دژی حیزبوڵا لە لوبنان ئەنجام دەدات، بەمەش ئاسایشی سنوورەکان بە دەست دێنێتەوە.


زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی ئەمریکا بە ئیسرائیلیان گوتووە "شەڕێکی سنووردار" لە لوبنان یان "شەڕێکی هەرێمیی بچووک" دەبێتە هۆی فراوانبوونی شەڕی غەززە و ئێران پەلکێشی شەڕەکە دەبێت. 


بۆچی گرنگە: هەشت مانگە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستپێکردووە، هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەوەن کە ڕێگە لە فراوانبوونی شەڕەکە بگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان