کاتێک گوڵەبەڕۆژە دەخۆیت چی بەسەر جەستەت دێت؟

شەیری بکە لە:
کاتێک گوڵەبەڕۆژە دەخۆیت چی بەسەر جەستەت دێت؟

گوڵەبەڕۆژە- گێتی

ئاڤا نیوز


گوڵە بەڕۆژە یەکێکە لەو خۆراکانەی زۆرێک ئارەزووی دەکەن، بەڵام زۆرێکیش دەپرسن ئایا ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و کاریگەری باشی لەسەر تەندروستی هەیە؟


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی راپۆرتێکی پێگەی " drlamcoaching، pharmeasy" خواردنی گوڵەبەڕۆژە کاریگەری لەسەر ئاستی دڵەڕاوکێ و تەندروستی گشتی هەیە، چونکە گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی شەش کە کار لەسەر باشکردنی دۆخی دەروونی دەکات و سەرنجیش بەهێز دەکات.


زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکە گوڵەبەڕۆژە وادەکات دەماغ کارەکانی باشتر بێت، بەهۆی بوونی ماددەی سیرۆتۆنین و نورینفرین تێیدا کار لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و دوودڵی دەکات.


وردتر: سوودە تەندروستیەکانی گوڵەبەڕۆژە:


یەکەم: بەهێزکردنی بەرگریی جەستە بەهۆی بوونی ماددەی زینک و سیلینیۆم


دووەم: دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ، ئەویش بەهۆی بوونی ڤیتامین بی سێ و بی پێنج و ترشی بانتۆسینیک.


سێیەم: باشترکردنی تەندروستی دڵ و فشاری خوێن، بەهۆی بوونی ترشی ئۆلیک و لینۆلیک و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ماددەی ڕیشاڵی کە چەوری تێر و سۆدیۆمی تێدایە.

 

چوارەم: کەمکردنەوەی مەترسی شێرپەنجە، بەهۆی بوونی ئۆکسیدی بەهێز تیایدا، بەتایبەتیش مەترسی شێرپەنجەی قۆلۆن کەم دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان