ترەمپ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە نەیارە سیاسییەکانی دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە نەیارە سیاسییەکانی دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

بۆ جاری سێیەم لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە نەیارە سیاسییەکانی دەکات ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا وەک سەرۆک هەڵبژێردرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: دادگەی نیویۆرک تۆمەتێکی 34 بڕگەیی پەیوەست بە دەستکاریکردنی تۆماری داریی لەپێناو شاردنەوەی پێدانی پارە لە بەرامبەر بێدەنگکردن لەسەر ترەمپ سا‌‌غ کردنەوە و بۆ یەکەمجار سەرۆکێکی پێشووی ئەمریکا لە دادگە بە تاوانبار ناسێنرا.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ بابەتەکە بە سیاسی دەناسێنێت و هەڕەشەی ئەوە دەکات، لە دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک تۆڵەی خۆی دەکاتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، هەندێکجار تۆڵەسەندنەوە ڕەوایەتی تێدایە. پێویستە ڕاستگۆ بم. هەندێکجار تۆڵەسەندنەوە ڕەوایەتی دێنێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ