فەڕەنسا فڕۆکەی جەنگی بە ئۆکراینا دەدات

شەیری بکە لە:
فەڕەنسا فڕۆکەی جەنگی بە ئۆکراینا دەدات

وێنەی فڕۆکەکە- AFP

ئاڤا نیوز


فەڕەنسا فڕۆکەی جەنگیی بە ئۆکراینا دەدات، ڕاهێنانی سەربازیش بە سوپای ئەو وڵاتە دەکات.


لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ڕایگەیاند: "سبەی ئێمە هەماهەنگییەكی نوێ دەستپێدەکەین و ناردنی فڕۆکەی جەنگیی میراج 2000-5 ڕادەگەیێنین کە لەلایەن کارگەی داساوڵتی فەڕەنسییەوە دروست کراون و هەروەها لە فەڕەنسا ڕاهێنان بە فڕۆکەوانە ئۆکراینییەکانیان دەکەین".


زانیاریی زیاتر: "ئۆکراینا داوایکردووە ڕاهێنەرانی سەربازیی ڕۆژئاوایی لە سەر خاکەکەی جێگیر بکرێن." ئیمانوێل ماكرۆن وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماکرۆن پشتیوانێکی بەهێزی ئۆکراینایە لە دژی ڕووسیا؛ ئەو پێشتر پڕۆژەی ناردنی سوپای ناتۆی بۆ ئۆکراینا خستبووە ڕوو کە لەلایەن ئەندامانی ناتۆوە ڕەتکرایەوە. 


وێنە گەورەكە: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستی پێکردووە. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا شەڕەکە چڕتر بووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ