دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر داخران

شەیری بکە لە:
دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر داخران

داخستنی یەكێک لە كۆمپانیاكان- وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان

ئاڤا نیوز


بەرپرسی چاودێری بازار و بازگەکانی دەرمان ڕایگەیاند، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی دوو کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان و دەرمانخانەیەک لە شاری هەولێر داخران.


وێنە گەورەکە: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە کەرتی تەندروستی بەردەوامن، بۆ ڕێگریکردن لە ساغکردنەوەی دەرمانی ساختە و کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی، لەو چوارچێوەیەدا نابێت هیچ دەرمانێك بە بێ ستیكەری فەرمی بفرۆشرێت. 


لێدوانە فەرمییەكان: د. گۆڤەند ڕەوەند، بەرپرسی چاودێری بازار و بازگەکانی دەرمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە هەولێر  دوو کۆمپانیای دەرمان و دەرمانخانەیەک بەهۆی پابەند نەبوون بە نرخ و ستیکەرەوە داخران، هەر دەرمانخانیەکیش پابەند نەبێ دادەخرێت.


لە لایەکی دیکەوە: د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەزارەتی تەندروستی ئەوە دووپات دەکاتەوە هەر مامەڵەکردنێک بە دەرمان، بە دەر لە ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی و کوالێتی کۆنترۆڵی جۆرییەوە قەدەغەیە و ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ