عێراق بەهۆی ئیسرائیلەوە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کار دەکشێتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق بەهۆی ئیسرائیلەوە لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کار دەکشێتەوە

ئاڵای عێراق و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، کشانەوەی شاندی وڵاته‌كه‌ی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ( کار) له‌ جنێڤ ڕاگەیاند، هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە نوێنەری ئیسرائیل لەوێ گوتاری هەبووە.


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند: پێش ئەوەی نوێنەری ئیسرائیل گوتارەکەی پێشکەش بكات لە کۆنفرانسەکە کشاینەوە، دوای ئه‌وه‌ وتارێكمان پێشكه‌شكرد، پشتیوانی خۆمان ده‌ڕبری بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین كه‌ پایتەختەکەی قودس بێت .


زانیاریی زیاتر:  بڕیاره‌ له‌م كونفراسه‌دا كه‌ 189 وڵات به‌شداری دەكەن، ده‌نگ له‌سه‌ر نوێکردنەوەی ئەندامێتی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو بدرێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانه‌ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ( كار) لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بەڕێوەدەچێت و هەر وڵاتێك بە چەند نوێنەرێك بەشداری دەكات.


وێنە گەورەكە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە شەڕ لەنێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە دەستیپێكردووە، بەهۆی ئەو شەڕەوە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی ئیسلامی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل گرژی تێكەوتووە و لێدوانی تووند دژی ئەو وڵاتە دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان