بایدن: ئۆکراینا بۆی نییە بە چەکی ئەمریکی مۆسکۆ بکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
بایدن: ئۆکراینا بۆی نییە بە چەکی ئەمریکی مۆسکۆ بکاتە ئامانج

بایدن و زێلێنسکی- AFP

ئاڤا نیوز


جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند "نابێت چەکی ئەمریکی بۆ هێرشکردنە سەر مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەکار ببرێت".


وێنە گەورەکە: دوای چڕبوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا، ئەمریکا و ژمارەیەک وڵاتی دیکە ڕێگەیان بە ئۆکراینا دا بە چەکەکانیان ناو ڕووسیا بکاتە ئامانج. بەڵام نوێترین لێدوانی بایدن ئەوە نیشان دەدات کە ئۆکراینا نابێت مۆسکۆ بکاتە ئامانج.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا ڕۆژانە خارکێڤ، دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینا، بۆردومان دەکات و لە پێشڕەویدایە.


بۆچی گرنگە: ئەم بڕیارەی ئەمریکا ڕێگە لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا دەگرێت کە بە هۆی شەڕی ئۆکرایناوە دروست بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ