خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە دڵ دەگەیێنن

شەیری بکە لە:
خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە دڵ دەگەیێنن

چەند خواردنەوەیەکی وزە بەخش- سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


خواردنەوە وزەبەخشەکان زیان بە جەستە دەگەیێنن و کاریگەری نەرێنیان لەسەر دڵ و دەمارەکان هەیە.


ڕاگەێنراوی فەرمی: دکتۆر ئاندریا کۆندراخین، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و نەخۆشیەکانی هەناو دەڵێت: "خواردنەوەی خواردنەوە وزەبەخشەکان کاریگەری نەرێنییان لەسەر دڵ و کۆئەندامی دەمار دەبێت و دەبێتە هۆی لاوازکردنی لەش، ئەگەر خەڵک درک بە زیانەکانی نەکات، دەبێت یاسا لەم بارەیەوە دەربکرێت ".


کاریگەریی و لێکەوتەکانی: خواردنەوە وزە بەخشەکان دەبنە هۆی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە کاریگەری لەسەر دەمارەکانی دڵ دروستدەکات و ئەستوورییان دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک، تێکچوونی دەروونی. دکتۆر ئاندریا وادەڵێت.


زانیاریی زیاتر: خواردنەوە وزە بەخشەکان، ڕێژەیەکی زۆری کافاین و بڕێکی زۆر لە کاربۆهیدرات و ڤیتامینەکانی تێدایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان