ترەمپ بە چەکەوە- میدیای ئەمریکا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی نیویۆرک ئامادەكاری دەكات بۆ سەندنەوەی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەک، لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دادگە تۆمەتەکانی سەر دۆناڵد ترەمپی سەبارەت بە ساختەکردنی تۆماری دارایی و پێدانی پارە لە بەرامبەر بێدەنگکردن ساغکردەوە، ئێستا پۆلیسی نیویۆرک ئامادەکاری دەکات تا مۆڵەتی چەکهەڵگرتن لە ترەمپ وەربگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە یەکی نیسانەوە مۆڵەتی چەکهەڵگرتنی ترەمپ، لە بەر تۆمەتبارکردنی، هەڵپەسێردراوە. دوای ساغبوونەوەی تۆمەتەکان و بە تاوانبار ناساندنی مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ترەمپ سێ دەمانچەی بە مۆڵەتی هەیە، ڕۆژی 31-3-2024 دوو دانەیانی ڕادەستی پۆلیسی نیویۆرک کردووە و سێیەمیشیان بە شێوەی یاسایی بۆ فلۆریدا گوازراوەتەوە، هاوکات ئەو وەک سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ژێر پاراستنی بەردەوامی دامەزراوەی ئاسایشی نهێنیی ئەمریکادایە.
بۆچی گرنگە: وەرگرتنەوەی مۆڵەتی چەکهەڵگرتن زیان بە ناوبانگی ترەمپ دەگەیێنێت، ئەو بەربژێری کۆمارییەکانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە 5-11-2024 بەڕێوە دەچێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆڵەندا بەفەرمی داوای دەرچوون لە یاساکانی کۆچ و پەنابەری یەکێتیی ئەوروپا دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت