
بارەگایەکی ڕووخاوی حەشدی شەعبی دوای بۆردوومانکردنی لەلایەن ئەمریکاوە
ئاڤا دیجیتاڵ
هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق، کوژران و برینداربوونی دەیان چەکدار، لایەنە سیاسییە ناکۆکەکانی عێراق یەکدەخات و دەڵێن، پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە و جەخت لە چوونەدەرەوەی بەپەلەی هێزە بیانییەکان دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لەدوای ساڵی 2020 و کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، یەکەمجارە بەمشێوازەی ئێستا هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق کاردانەوەیەکی لەم شێوەیەی لێدەکەوێتەوە کە تەواوی لایەنە سیاسییە جیاوازەکان یەکدەنگ دەکات.
لێدوانی فەرمی: لە سەرۆککۆمارەوە بۆ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و گرووپە چەکدارەکان بەمشێوازە باسیان لە هێرشەکان کرد:
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق: ھێرشەکەی ئەمریکا پێشێلکاریی سەروەریی عێراقە و کاریگەریی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.
• هێرشەکەی ئەمریکا دەبێتە هۆی تێکدانی دەرفەتی سەرکەوتنی دانوستانەکان لەگەڵ هاوپەیمانان.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق: بۆ گیانی قوربانییەکانی هێرشەکە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی دەبێت لە عێراق.
• حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هەماهەنگیی پێشوەختە بۆ هێرشەکانی ئەمریکا کرابێت و دەڵێت، ئەوە بانگەشەیەکی "درۆیە" بە ئامانجی چەواشەکردنی ڕای گشتی.
• هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەو ئەرکانەی پێی سپێردراوە لایداوە، بووەتە هۆکارێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: لیژنەی ئاسایش و بەرگری بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان لیژنەیەکی لەسەر ھێرشەکان پێکھێناوە.
• ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو بابەتە دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەھێرشکردنەوەی سەر عێراق و دانانی سنوورێک بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانان کە سەروەریی عێراق پێشێل نەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دەستدرێژیی ئەمریکا بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکەین.
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر سەروەریی عێراق، زۆر دووبارە بووەتەوە و سەرکۆنەی دەکەین.
• یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەندەکانی مافی مرۆڤ و بەهاکانی شارستانییەت بانگەشەیەکی "درۆیین".
• دەبێت هەڵوێستێکی نیشتمانی بەرپرسیارانە لە هەموولایەک هەبێت کە سەروەری وڵات و گیانی گەل بپارێزێت.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح: کاتی هاتووە هێزەکانی ئەمریکا و بیانییەکان دەربکرێن و ڕێگەیان پێنەدرێت یەک ڕۆژی دیکە لە خاکی عێراق بمێننەوە.
• وەشاندنی گورز، پرۆسەی دەستپێکی گەڕاندنەوەی "تیرۆری داعشە و بەدڵنیاییەوە ئەمریکا گەورەترین پشتیوانی داعشە."
• پێویستە لەسەر ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان بدات و مانەوەی ئەو هێزانە ناپاکییە لە گەلی عێراقی.
هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق: بەردەوامی پێشێلکارییە ئاشکراکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەروەری نیشتمانی عێراق، هەڵکشانێکی مەترسیدارە کە نابێت تەنیا لە سەرکۆنەکردندا سنووردار بکرێت.
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی: سەرکۆنەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ژمارەیەک بارەگا لەسەر سنووری عێراق و سووریا دەکەین.
هاوپەیمانیی نەسر: جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە هەموو پاساوێکی نێوخۆیی و دەرەکی دەکەینەوە کە وڵات ڕووبەڕووی مەترسی دەکەنەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی: هێرشەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراقە و هێرشکردنە بۆ سەر خزمەتگوزارییە ئەمنییە فەرمییەکانی.
ئەبو ئالا وەلائی، سەرۆکی گرووپی چەکداری سەید شوھەدا: مقاوەمەی ئیسلامی دەتوانێت وەڵام بداتەوە و تاوەکو ئێستاش ئامادەن بۆ ئەوەی چالاکیی زیاتر ئەنجام بدەن.
• ھۆشداری دەداتە کوێت و سعوودیە و ئوردن کە ڕێگەیان بە ئەمریکا داوە لە خاکی وڵاتەکانیانەوە هێرشبکەنە سەر عێراق.
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا: بەردەوام دەبین لە ھێرشەکان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا و ھیوادارین حزبوڵڵاش دەست بە ھێرشەکانیان بکەنەوە.
• ھێرشەکان بەردەوام دەبن تاوەکو دوو ئامانج بەدی نەیەت، یەکەمیان کشانەوەی ئەمریکا و دووەمیان ڕاگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر کەرتی غەزە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت دوای هێرشەکەی ئەمریکا و ئەم توڕەییەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق، ئاستەنگ بۆ دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و کشانەوەیان دروست ببێت، بەتایبەت کە گرووپە چەکدارەکان هەڕەشەی دووبارە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان دەکەنەوە، بەرپرسانی واشنتینش دەڵێن، بێ وەڵام نابن لە هیچ هێرشێک.
باکگراوند: شەوی 02-02-2024، سوپای ئەمریکا 85 بنکە و بارەگا و کۆگای چەک و تەقەمەنی گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێرانی لە عێراق و سووریا کردە ئامانج، بەهۆیەوە تەنیا لەعێراق 16 کەس کوژران و 25 کەسیش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار