پوتین: ژمارەی قوربانیانمان لە ئۆکرانیا ئاشکرا ناکەین

شەیری بکە لە:
پوتین: ژمارەی قوربانیانمان لە ئۆکرانیا ئاشکرا ناکەین

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە: BBC

ئاڤا نیوز

 

پوتین ڕەتیکردەوە ژمارەی قوربانیانی وڵاتەکەی لە شەڕی ئۆکراینا ئاشکرا بکات. ئەو بە ڕۆژنامەنووسانی گوت، ژمارەی قوربانیانی ئۆکرانیا پێنج هێندەی ئەوانەی ڕووسیایە.

 

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، "دەتوانم ئەوەتان پێ بڵێم کە ئەوە یاسایە و کەس لەو بارەیەوە قسە ناکات. ئەگەر باسی لەدەستدانە قەرەبوونەکراوەکان بکەین، ئەوا ڕێژەکە یەک بە پێنجە".

 

زانیاریی زیاتر: ڕووسیا وەک نەریتێکی سەربازی، ژمارەی قوربانییەکانی شەڕ ئاشکرا ناکات. هاوکات،باسکردنی ژمارەی قوربانیانی سەربازی لە ڕووسیا پرسێکی هەستیارە و "بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە" سزای تاوەکو 15 ساڵ بەندکردنی بۆ دانراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ