فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق. وێنە: ماڵپەڕی حکومەتی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
وهزیری دهرهوهی عێراق لهگهڵ باڵیۆزانی یهكێتیی ئهوروپا، كهنهدا، بهڕازیل و ئوسترالیا لهبارهی هێرشهكانی ئهم دواییهی ئهمریكا کۆبووەوە و، نیگەرانییەکانی لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق پێڕاگەیاندن.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڤیدیۆی کۆبوونەوەی فوئاد حوسێنی لەگەڵ باڵیۆزەکان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا فوئاد حوسێن باسی ئەوە دەکات خاكی عێراق گۆڕهپانی یهكلاكردنهوهی کێشەکان و، شوێنی ناردنی پهیام و نمایشكردنی هێزی وڵاتان نییە.
لە کۆبوونەوەکاندا فوئاد حوسێن دڵنیایی بە باڵیۆزی وڵاتان دەدات و دەڵێت: "حكومەتی عێراق بهرپرسه له پاراستنی نێرده دیپلۆماسییهكان و ڕاوێژكارانی بیانی، هەر زیانگەیاندنێکیش دهستدرێژییه بۆ سهر سهروهریی عێراق، دەبێت كۆتایی به ململانێی وڵاتان لە ناوچهكه بهێنرێت و شهڕ ڕابگیرێت".
باکگراوند: ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا، کە سێیەم هێرشی فەرمی و راستەوخۆی ئەمریکا بوو بۆ سەر حەشدی شەعی و، بووە هۆی کوژرانی 16 چەکدار و برینداربوونی زیاتر لە 25 ی دیکە، کاردانەوەی تووندی حکومەتی عێراقی لێکەوتەوە. کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی ئەو وڵاتانەش بۆ گەیاندنی پەیامی نیگەرانی حکومەتی عێراق بووە لەو هێرشانە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول