موعتەز عەزایزە خەڵاتی ئازادی پێ بەخشرا

شەیری بکە لە:
موعتەز عەزایزە خەڵاتی ئازادی پێ بەخشرا

فۆتۆگرافەری فەلەستینی 'موعتەز هیلال عەزایزە'

ئاڤا نیوز

 

لە ڕێوڕەسمێکدا فۆتۆگرافەری فەلەستینی 'موعتەز هیلال عەزایزە' لە فەڕەنسا خەڵاتی ئازادی پێبەخشرا.

 

لێدوانی فەرمی: موعتەز لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا گوتی: ئاواتم ئەوەبوو کە خەڵاتی ئازادیم پێ ببەخشرێت، دوای ڕووماڵکردنی شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیل کە چەند جارێک خەریک بوو ژیانم لە دەست بدەم.

 

ئەمەش بزانە: ڕۆژنامەنووس موعتەز لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکەی نووسیویەتی، کە باڵیوزخانەی ئیسرائیل لە ڕاگەیێنراوێکدا منی بە تیرۆرست ناوبردووە و داوای کشانەوەی خەڵاتەکەی کردووە. 

 

ئەمەش بزانە: موعتەز هیلال عەزایزە ڕۆژنامەنووسیی فەلەستینی  لە ساڵی 1999 لەدایکبووە، ڕووماڵی شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیلی کردووە و لە ساڵی 2023 یەکێک لە وێنەکانی کە لە کاتی شەڕەکەدا گرتبووی، لە ڕێزی ١٠ وێنە سەرەکییەکانی تایمدا بوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ