یەکەم حاڵەتی مردن بە جۆرێکی گۆڕاوی ئەنفلۆوەنزای باڵندە تۆمار کرا

شەیری بکە لە:
یەکەم حاڵەتی مردن بە جۆرێکی گۆڕاوی ئەنفلۆوەنزای باڵندە تۆمار کرا

وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، یەکەم حاڵەتی مردنی لە ئەنجامی تووشبوون بە جۆرێک لە ئەنفلۆوەنزای باڵندە ڕاگەیاند کە لە تاقیگە پشتڕاست کراوەتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی ڕێکخراوەکە، ئەمە یەکەم حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤە بە ڤایرۆسی ئەنفلۆوەنزای A (H5N2) کە لە تاقیگەدا پشتڕاست کراوەتەوە لەسەر ئاستی جیهان و یەکەم حاڵەتی تووشبوونە بە ڤایرۆسی باڵندەی (H5) لە کەسێکدا کە لە مەکسیک تۆمارکراوە.

 

زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو پیاوە تەمەن 59 ساڵە کە لە مەکسیک نیشتەجێیە، لە 24ـی نیسان دوای ئەوەی تووشی تا و هەناسەتەنگی و سکچوون و ماندوێتی بووە، گیانی لەدەستداوە.

 

ئەمەش بزانە: هاوکات ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تووشبووە پێش ئەوەی نیشانە تووندەکانی ئەو نەخۆشییەی لێ دەربکەوێت، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە جێگەدا بووە و چەندین نیشانەی دیکەی نەخۆشی هەبووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ