گرووپە چەکدارەکان 40 ڕۆژ مۆڵەتیان داوەتە سوودانی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا

شەیری بکە لە:
گرووپە چەکدارەکان 40 ڕۆژ مۆڵەتیان داوەتە سوودانی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا

ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

گرووپە چەکدارەکان لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا،  40 ڕۆژ مۆڵەتیان داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو هێزانە دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕاوەستا، ئەمەش دوای ئەوەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان 3 سەربازی ئەمریکی لە ئوردن کوژران، لە بەرامبەردا ئەمریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق و سووریا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بۆ میدیای عێراق ئەوەی ئاشکرا کردووە، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکان وادەیەکیان بۆ سوودانی و حکومەتەکەی داناوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئایندە، پرسی دوورخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە چارەسەر بکات.

 

زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکان دانانی خشتەیەکی کاتییان کردووەتە مەرج بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیەیە و دەبێت خشتەکە ڕابگەیێنرێت، بە پێچەوانەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە دەست پێ دەکەنەوە.

 

ئەمەش بزانە: لە 30-1-2024، کەتیبەکانی حیزبوڵا لە عێراق ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانیان دژ بە هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند، بە مەبەستی "شەرمەزارنەکردنی حکومەتی عێراق" کە پێشتر بە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی غەززە چەندین جار بنکەکانی ئەمریکایان لە عێراق و سووریا دەکردە ئامانج.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان