کێشە و گرفتەکانی بەردەم هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان؛ ئایا هەڵبژاردن دەکرێت؟
- کوردستان
- 5 حوزەیران

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە 11ـی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت، بەپێی بەدواداچوونێکی ئاڤا نیوز، ئەمریکا پشتیوانی ھەڵبژاردنەکە ناکات و تورکیاش ھەڕەشە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و ئەگەرەکانی دواخستنی ھەڵبژاردنەکە بەهێزە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە 11ـی مانگی حوزەیران لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا یەکەمین ھەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، سەرجەم ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی سووریای دیموکراتدان.
درێژەی ڕاپۆرتەکە...
دواخستنی ھەڵبژاردنەکە
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەرێکی زۆر هەیە ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت بەھۆی ھەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا و بەشدارینەکردنی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی کوردی و نەبوونی پشتیوانی ئەمریکا و خراپی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە.
فەتحوڵڵا حوسێنی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ھەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا ئەمریکا ھیچ پشتیوانییەکی ئێمەی نەکردووە بۆ ھەڵبژاردنەکان، تورکیا بەردەوام ھەڕەشەمان لێدەکات، ئێمە لەژێر ھەڕەشە و شەڕداین، دۆخی زۆرێک لە ناوچەکان ھیچ باش نییە، ھەرچەندە بڕیارە 11ـی ئەم مانگە بکرێت، بەڵام ئەگەری زۆرە ھەڵبژاردنەکە دوابخرێت بۆ کاتێکی نادیار.
دۆخەکە ئاڵۆزە
"ھەموو لایەنەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دۆخێکی خراپدان، بەردەوام ھێرشی درۆن و ھێرشی مووشەکی و تەقینەوەی ورد و گەورە ھەیە، تورکیا ئامادەنییە بەھیچ شێوەیەک ھاوکاریی ڕۆژئاوای کوردستان بێت و ڕێگری تەواوەتی دەکات لە ئەنجامدانی ئەم ھەڵبژاردنە." فەتحوڵڵا حوسێنی وای گوت.
چەندین حیزب بایکۆت دەکەن
ھەر لەسەرەتاوە ئەنەکەسە ڕایگەیاند، بایکۆتی ھەڵبژاردنەکە دەکەن و ئامادەنین بچنە ژێر سیتسمی ھەڵبژاردنێکەوە کە لەلایەن حیزبێکی تاکڕەوە بەڕێوەدەچێت، لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا چەندین حیزبی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان داوای ڕاگرتنی ھەڵبژاردنەکانیان کردووە.
ئەنەکەسە قسەی ھەیە.
جەدعان یوسف عەلی، نوێنەری ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھەڵبژاردنەکەوە قسەی بۆ ئاڤا نیوز کرد و گوتی: ئەو ھەڵبژاردنە "شەرعییەتی نییە" ئێمە ناچینە ھەڵبژاردنێکەوە کە سیستمێکی دەرەکییە و خەڵک نایانەوێت، ھاووڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستانیش دژی ئەو کارەن، چونکە کێشەی گەورە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروستدەکات.
بەرەی باکیۆت بەھێزتر دەبێت
لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە 32 حیزبی بچووک و گەورە ھەن، بەھێزترینیان پارتی دەسەڵاتدارە کە پەیەدەیە و دەسەڵاتی ئابووری و سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان ھەیە و درێژەپێدەری بیروباوەڕی خۆسەری دیموکراتە و ئەنەکەسەش دووەم گەورەترین پارتی ڕۆژئاوای کوردستانە کە بڕوای بە دەوڵەتی نەتەوەیی ھەیە بۆ چارەسەری کێشەی کورد، لەو ژمارە زۆرە ئێستا نیوە زیاتریان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.
ھەفتەیەک ماوە
بڕیارە ھەفتەی داهاتووهەڵبژاردنەکە بکرێت، کە لەژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریادان.
تورکیا تووڕەیە
چەندین جار تورکیا پەیامی ڕوونی لەسەر ھەڵبژاردنەکە ھەبووە، داوا دەکات نەکرێت و ئەگەریش بکرێت بە تەواوەتی ڕەتی دەکاتەوە، سەرەتای ھەفتەی ڕابردوو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گوتی: ھەرگیز ڕێگە نادەین لە سووریا "ناوچەیەکی تیرۆرستی دروست بکرێت".
ئەسەد بە دۆخەکە ناڕازییە
حکومەتەکەی بەشار ئەسەد زۆر نیگەرانە لە دۆخەکە، بەڵام ناتوانێت کردەییانە کار لەسەر دۆخەکە بکات و بە تەواوەتی ئەو ھەڵبژاردنە ڕەتدەکاتەوە.
داعش ھەڕەشەیە
داعش ھەڕەشەیەکی گەورەیە ھێشتا لە سووریا وعێراق، بەتایبەتی لە ناوچە کوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ ئەوەشدا کەمپی ھۆل یەکێکە لە کێشە گەورەکان.
ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی ھەیە
حکومەتی ئەمریکا لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەیە، ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ھەر ھەڵبژاردنێک کە لە سووریا بەڕێوەدەچێت، پێویستە ئازاد و دادپەروەرانە و شەفاف و ھەمەلایەنە بێت، هەرچەندە ئێستا کاتی ھەڵبژاردن نییە لە سووریا.
دیداری کورد – کورد سازدەکرێت
کاوە عەزیزی، بەرپرسی پێشووی ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئاڤا نیوز گوت: ئەمریکا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردە، خەریکی ڕێکخستنی دیدارێکی کوردی کوردییە، بەڵام دۆخەکە ئاڵۆزە و ھیچ ناکرێت.
سیستم کێشەی سەرەکییە
ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بەڕێوە دەبرێت، بە سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی یان خۆسەری دیموکرات، ئەمە لەلایەن ئەمریکا و تورکیا و حکومەتی ئەسەد و بەشێک لە ھێزە کوردییەکانەوە بەتەواوەتی ڕەتکراوەتەوە، ھەر لەبەر ئەوەشە کە کورد لە سووریا دەرئەنجام وەرناگرێت.
پارەیەکی زۆری دەوێت
بەپێی زانیارییەکان، بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان تەرخانکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان