پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پابەندی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق و  ئێرانن

شەیری بکە لە:
چەند پێشمەرگەیەکی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

چەند پێشمەرگەیەکی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


15 مانگ بەسەر یاداشتی لێکتێگەشتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران تێدەپەڕێت و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوون.

 

وێنە گەورەکە: لە یاداشتەکە ڕێكەوتی 19-09-2023 وەک دوایین وادە بۆ داماڵینی چەک لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دیاری کرا، دوای ئەوە پڕۆسەی دوورکەوتنەوەی ئەو پارتانە لە سنوورەکان، لە چوارچێوەی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا.

 

لێدوانی فەرمی: ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سنوورەكان كشاونەتەوە، ئەمەش لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو".

 

زانیاریی زیاتر: بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەكرێن و هیچ چالاکییەکی سەربازییان لەسەر سنوورەکانیش نەماوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ