کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانێتیی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤادیجیتاڵ
لایەنە عەرەبییەکان ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگاکان یەکلایی بکەنەوە و چوارچێوەی هەماهەنگی حەوت پۆستی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێناوە.
بۆچی گرنگە: لەدوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پێویستە لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئەنجوومەن پارێزگاری شارەکە بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان هەڵبژێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز زانیویەتی، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان بە یاوەری لیژنەیەکی تایبەتمەند بە میکانیزمەکانی یەکلایکردنەوەی پۆستەکان کردووە. لەو کۆبوونەوەیەدا، پۆستی حەوت پارێزگار لە کۆی دە پارێزگار بۆ ئەو چوارچێوەیە یەکلایی کراونەتەوە، لەنێویاندا میسان، بەغدا، زیقار، موسەننا، نەجەف، دیوانییە و بابل.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی دووشەممە 05-02-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی دەکات. بەگوێرەی پەیڕەو دەبێت لە دانیشتنی یەکەم پارێزگار و دوو جێگرەکەی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و جێگرەکەی هەڵبژێردرێن، ئەمەش بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختەی لایەنەکان ناکرێت بەتایبەت کورد، کە حەوت کورسی کەرکووک و شەش کورسی نەینەوای بەدەستهێناوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لەکاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی حەوت پۆستی پارێزگاکانی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە، هێشتا دیارنییە کاندیدی پارتی و یەکێتی کێ دەبێت بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک جگە لەوەی کە "کۆکن پارێزگارێکی کورد لە کەرکووک دیاری بکرێت."
باکگراوند: ڕۆژی 18-12-2023، دەنگدانی گشتیی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کرا، کورد لە چوار پارێزگا (کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەددین) کورسی بردووەتەوە و لە کەرکووک و نەینەوا چاوی لە بەدەستهێنانی پۆستە باڵاکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
سامانتا ئەشێڵس
Supper Admin
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول