بەرهەمهێنانی کورتەفیلمی 'ناوی سیانی' کۆتایی هات

شەیری بکە لە:
بەرهەمهێنانی کورتەفیلمی 'ناوی سیانی' کۆتایی هات

پۆستەری فیلمەکە.

ئاڤا نیوز

 

بەرهەمهێنانی کورتەفیلمی 'ناوی سیانی' کۆتایی هاتووە و بڕیارە لە ئایندەدا، بەشداریی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بکات.

 

لێدوانی فەرمی: ئەندام ئەمین، دەرهێنەری کورتەفیلمی 'ناوی سیانی' لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاڤا نیوز گوتی: چیرۆکی کورتەفیلمەکە لە ڕووداوێکی ڕاستییەوە وەرمگرتووە و باس لە لێکچوونی ناوی سیانیی دوو کەس دەکات، کە بە هەڵە دەرەنجامی پشکنینی نەخۆشیی شێرپەنجە وەردەگرنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کورتەفیلمە هەریەک لە 'سالار ماهیر و ڕۆزا محەممەد و نینا سۆران و ساڤیا سەلام و ئەحمەد ڕەفیق' وەک ئەکتەر لەو کورتەفیلمەکەدا بەشدارن کە ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ و دیزاینی دەنگدایە.

 

زانیاریی زیاتر: دەرهێنەری فیلمەکە باسی لەوەش کرد کە کورتەفیلمەکەیان لە ماوەی یەک ڕۆژ بەرهەمهێناوە و زۆربەی ستافی فیلمەکە بە خۆبەخشی کاریان کردووە.

شەیری بکە لە: