مۆزەخانەکەی محەممەد عەلی کلای دەفرۆشرێت

شەیری بکە لە:
مۆزەخانەکەی محەممەد عەلی کلای دەفرۆشرێت

وێنەی مۆزەخانەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

محەممەد عەلی کلای لەو خانووەدا گەورە بووە و دوای مردنی کرا بە مۆزەخانە، ئێستا بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار خراوەتە مەزادەوە بۆ فرۆشتن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێ شەممە چواری حوزەیران خانووەکەی محەممەد عەلی کلای و سێ موڵکی دیکە دانران بە مەبەستی فرۆشتن کە هەر یەکێک لەو سێ موڵکە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بەهایانە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: جۆرج بۆچیتۆ، هاوبەشی خاوەن موڵکەکە دەڵێت: دۆزینەوەی کڕیارێک کە ئامادەبێت ماڵەکەی محەممەد عەلی کلای بکڕێتەوە و هەروەک مۆزەخانەیەک بیهێڵێتەوە، باشترین بژارە دەبێت. دەشڵیت خانووەکە، بەشێکە لە مێژووی ئەمریکا و دەبێت بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

ئەمەش بزانە: محەممەد عەلی کلای لە ساڵی 1942 لە ئەمریکا لە دایکبووە و لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە وەرزشی بۆکس کردووە و دواتر بووە پاڵەوانی دونیا. کلای، لە ساڵی 2016 و لە تەمەنی 74 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان