براد پیت لەسەرگۆڕینی ناوەكەی لەلایەن کچەکەیەوە نیگەرانە

شەیری بکە لە:
براد پیت لەسەرگۆڕینی ناوەكەی لەلایەن کچەکەیەوە نیگەرانە

برادپیت- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


ئەستێرەی هۆڵییود برادپیت لەسەر گۆڕینی ناوەكەی لەلایەن كچەكەیەوە دەڵێت " ئەو كارە تووشی دڵتەنگی كردم".


چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە، کچی هەردوو ئەستێرەی هۆڵییود براد پیت و ئەنجێلینا جولی، دەیەوێت دەستبەرداری نازناوەکەی خۆی بێت و لە دوای ناوی خۆی ناوی باوکی نەیەت. برادپیت دەڵێت "ئەم کارەی کچەکەم تووشی دڵتەنگی کردووم". 


زانیاریی بەدەستهاتوو: گۆڤاری پیوپڵی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە: کەسێکی نزیکی برادپیت گوتوویەتی  "ئێستا برادپیت لە بارودۆخێکی دڵتەنگیدایە و ئاگاداری ئەوەیە کە کچەکەی دەستبەرداری نازناوەکەی بووە، لەکاتێکدا سەرەڕای ئەم ڕووداوانە دەڵێت: من هەمیشە منداڵەکانم خۆشدەوێت".


باكگراوند: هەردوو ئەستێرەی هۆڵییود برادپیت و ئەنجێلینا جولی، لە ساڵی 2014 ژیانی هاوژینییان پێکهێنا و لە ساڵی 2016 بڕیاری جیابوونەوەیان دا،  ئەوان خاوەنی شەش منداڵن و ئێستا منداڵەکان لای ئەنجێلینا جولی دەژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان