دادگەی فیدراڵی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵی لەسەر سکاڵای چەند کەسێک لەبارەی کێشەی زەوی و زاری چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووک كۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەكە بۆ مانگی تەمموز دواخرا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی کورد لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت: كۆبوونەوەكە بۆ 21ی مانگی داهاتوو دواخرا، کە لەسەر سكاڵای چەند چالاكوان و كەسایەتییەك بوو، ئەوان داوا دەكەن بڕیارەكانی ژمارە 949 و 824ی "مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعس" هەڵبوەشێنرێنەوە، چونكە بەپێی بڕیاری 949 دەستبەسەر زەوی 14 گونددا گیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:كۆی گشتی ڕووبەری ئەو زەوییانەش پێكهاتوون لە 44 هەزار دۆنم زەوی، هەروەها بەپێی بڕیاری 824، دەستبەسەر زەوی نۆ گوندی سنوری داقوق دا گیراوە كە ڕووبەرەكەی پێكهاتووە لە 38 هەزار دۆنم زەوی.
باکگراوند: تائێستا دادگەی فیدراڵی عێراق، نۆ دانیشتنی سەبارەت بە كێشەی زەوییەكانی 14 گوندی سنووری سەرگەڕان و دووبز و پردێ و نۆ گوندی سنووری داقوق ئەنجامداوە. دوایین دانیشتن لە ڕۆژی 24-4-2024 ڕابردوو ئەنجامدرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مۆڵەتی مافی مانەوەی بەهزاد خوسرەوی بڵاو دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیر نیگەرانیی خۆیان لە ڕووداوەکانی سلێمانی دەردەبڕن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە مووسڵ دەکەوێتە خوارەوە
7 ئەیلوول
خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە جیهان دەگەیێنێت
6 ئەیلوول
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جەزائیرییەکان سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان دیاری دەکەن