
دادگەی فیدراڵی
ئاڤا دیجیتاڵ
جارێکی دیکە دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخست و داوای لیستی کۆتایی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، بڕیاری كۆتایی لهبارەی سکاڵایەک دژی یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بدات، کە تایبەتە بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرەبازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان، بەڵام جارێکی دیکە دانیشتنەکەی دواخست.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-02-2024، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ بڕیاردان لەبارەی سکاڵایەک لەدژی ژمارەیەک ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، بەڵام جارێکی دیکە لە دانیشتنەکەدا دادگە سکاڵاکەی یەکلانەکردەوە و بڕیاردانی لەبارەی یاساکەوە بۆ ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە دواخست.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا میدیا زانیویەتی، هۆکاری دواخستنی بڕیاردان لەبارەی سکاڵاکە، ئەوەیە دادگەی فیدراڵی داوای لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، لیستی کۆتایی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی دابەشکردنی کورسییەکان بۆ دادگە ئامادە بکات، ئەمەش بەمەبەستی تەواوکردنی دۆسییەکە و لە دانیشتنی داهاتوودا بڕیار لەبارەیەوە بدات.
باکگراوند: زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامى کریستیانەکان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى سکاڵاکەیان لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، تایبەتن بە ژمارەى کورسییەکانی پەرلەمان، یەک بازنەیی و فرەبازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانى کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بە کوردی ڕووبەڕووی قاچاخچییان دەبێتەوە