یوسف حەمە ڕەشید دووەم بەرهەمی نوسراوی خۆی  بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
یوسف حەمە ڕەشید دووەم بەرهەمی نوسراوی خۆی  بڵاودەکاتەوە

نووسەر و شاعیر، یوسف حەمە ڕەشید

ئاڤا نیوز


یوسف حەمە ڕەشید دووەم بەرهەمی نووسراوی خۆی  بڵاودەکاتەوە، ئەو دەڵێت "بەشێکی هۆنراوەکانم زادەی سرووشتن".


لێدوانی تایبەت: نووسەر و شاعیر، یوسف حەمە ڕەشید بە ئاڤا نیوزی گوت: کتێبی 'ڕامووسانی پشکۆ' دووهەمین بەرهەمی نووسراومە و دیزاینی بەرگ و ناوەڕۆکی لە لایەن  شۆڕش غەفوورییەوە  بۆ کراوە، ئەم بەرهەمەم پێشکەش بە ڕۆحی شاعیری جوانەمەرگ ' سافی مەلازادە' دەکەم.


زانیاریی زیاتر: هۆنراوەکانم  زادەی سرووشتن، هەر بەشێک لە هۆنراوەکانم لە سرووشتدا نووسیوە . یوسف حەمەڕەشید وای گوت.


باکگراوند: یوسف حەمە ڕەشید، لە  ساڵی 1978 لە پارێزگای کەرکووک لە دایک بووە و خاوەنی چەندین نامیلکە و بەرهەمە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ