نرخی نەوت لە ماوەی چوار مانگدا گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد

شەیری بکە لە:
نرخی نەوت لە ماوەی چوار مانگدا گەورەترین دابەزینی تۆمار کرد

وێنە: گیتی

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 77دۆلار و 7 سەنت دابەزی ، ئەمە لەکاتێکدایە چوار مانگە بەو شێوەیە دانەبەزیوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 77.7 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بە ڕێژەی 3.7% دابەزی، و نەوتی خاوی تێکساس بۆ 74.24 دۆلار بە ڕێژەی 3.43% دابەزی.


هۆکارە زانراوەکان: دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو وڵاتانی ئەندام دەتوانن قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت  زیاد بکەن.


بۆچی گرنگە: بەشێک لە وڵاتان و بەتایبەت عێراق پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستن بۆ دابین کردنی داهات، دابەزین و بەرزبوونەوەی کاریگەرییان لەسەر دروست دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: