عەبادی لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات

شەیری بکە لە:
عەبادی لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر

ئاڤا نیوز

 

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، هۆشداری دەدات لەوەی ناوچەكە بە ساتی گۆڕانكاری تێپەڕدەبێت و عێراقیش لە چاوی زریاندایە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ، لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" ڕایگەیاند: عێراق لەنێو زریانی ساتی گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانە، بەڵام عێراقییەكان بە یەكگرتوویی و بەهێزی دەتوانن بە سەلامەتی لێی دەربچن، لە ڕابردووشدا توانا و بوێری خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوشێوەكان نیشانداوە.

 

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق سێ مەترسی دەخاتەڕوو لەبارەی؛ دابەشبوونی سیاسی لەسەر ئاستی بڕیارە نیشتیمانییەكان لەلایەك، ڕێگەدان بە سەركێشیكاران كە سەركردایەتی سیاسەت و بڕیارە نیشتیمانییەكان بكەن، هەروەها لایەنگیری بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی بەرە ناكۆكەكان لەدژی بەرژەوەندی باڵای عێراق. 

 

لەلایەکی دیکەوە: عەبادی پەیامێكیش بۆ سەركردە سیاسییەكانی عێراق ڕەوانە دەكات و دەڵێت: "پێویستە ڕووحی شكست ڕەت بكەینەوە و بە یەكڕیزی و عەقڵانیەت لە بڕیاردان واقیعبین بین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ