هەردوو جووتیارە کوردەکەی سنووری سەرگەڕان ئازاد کران

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە کاتی کارکردن لە زەوییەکانیان، دوو جووتیاری کورد لەگوندەکانی پەڵکانە و شناغەی سنووری سەرگەڕان، لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران، کەمێک پێش ئێستا هەردوو جووتیارەکە ئازاد کران.


چیرۆکی سەرەکی: لە سنووری کەرکووک ئەو زەویانەی لە نێوان جووتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکان کێشەیان لەسەرە، کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە.


لێدوانی فەرمی: محەممەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی کوردی سەرگەران بە ئاڤا میدیای گوت: لە کاتی  کێڵانی زەوییەکانیان، سوپای عێراق دەچێتە سەر زەوی جوتیارانی کورد لە پەڵکانە و بەبێ هۆکار دوو جووتیار دەستگیر دەکات. 


بابەتە ستراتیژییەکە: پێشووتر ڕێککەوتن کراوە کە ئەو زەوییانە کێشەیان لەسەر نییە، جووتیارانی کورد دەتوانن بەکاریان بهێنن. بەڵام سوپای عێراق بێ گوێدانە ئەو ڕێککەوتنە ناوە ناوە جوتیارە کوردەکان دەستگیر دەکات.


لەلایەکی دیکەوە: پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک ڕایگەیاند: هەردوو جووتیارەکە کە ئەمڕۆ دەستگیرکرابوون، کەمێک پێش ئێستا ئازاد کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ