
محهممهد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە، ئەوەش بەهۆی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر بنکە سەربازی و پێگە دیپلۆماسییەکانی هاوپەیمانان و کاردانەوەی هاوپەیمانان بەرامبەر هێرشەکان، چونکە لە هەردوو بارەکەدا حکومەتەکەی توانای نییە رێگە لە هێرشی گرووپی میلیشیاکان و بۆردوومانەکانی ئەمریکاش بگرێت.
زانیاریی تایبەت: سهرچاوهیهكی باڵا له ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق به ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەدوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، محهممهد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردووە هێرشی گرووپە چەکدارەکان ڕابگیرێن، ئەگەر وانەکرێت هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە و گوتوویەتی "هێرشی گرووپەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و بۆردوومانی ئەمریکاش بۆ سەر بنکەی گرووپەکان لە خاکی عێراق تووشی ئیحراجیی کردووم و ناتوانین دانوستاندن بکەین".
ئهوهی پێویسته بیزانیت: سوودانی لە ماوەی رابردوودا گوشاری خستە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ ڕاگرتنى هێرشەکانىان بۆ سەر بنکەکانى ئەمریکا، ئەو گرووپانە دڵنیاییان داوە کە چیدیکە هێرش ناکە سەر بنکە سەربازییەکان.
زانیاری زیاتر: میلیشیای لیواکانی حزبوڵڵا ڕۆژی سێشەممە 23-1-2024، لە ڕاگەیێنراوێکدا هەڵپەساردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییەکانیان لەدژی هێزەکانی ئەمریکا راگەیاند.
لهلایهكی دیكهوه: وهزارەتی دەرەوەی عێراق سەركەوتنی دانوستاندنەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكای ڕاگهیاند، گفتوگۆکان لە مانگی ئابی 2023وە دەستیانپێكرد و بە پێویستیی دەستپێكردنی لیژنەی باڵای سەربازیی (HMC) كۆتاییهات، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار